دەستپاکی هەرێمی کوردستان: گەندەڵی لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە

دادوەر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان
دادوەر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی دوا راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق لە ریزبەندی 20 وڵاتی گەندەڵی جیهانیدایە.

دادوەر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا گەندەڵی لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە، هەروەها بەپێی دوا راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق لە ریزبەندی 20 وڵاتی گەندەڵی جیهانیدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەش ئەوە دەردەخات هێشتا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رێگایەکی دوورودرێژی لەبەردەم ماوە، وە دەبێت هەموو دامودەزگاکانی وڵات بەشداربن لەو پڕۆسەیەدا.

ئەنوەر جەختیشیکردەوە، لەهەرێمی کوردستانیش هێشتا گەندەڵی هەڕەشەیە لەسەر تەواوی پڕۆسەی حوکمڕانی و رۆڵی خراپ دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە دامودەزگاکان.

گوتیشی: سەرەڕای هەوڵەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم لە گشت کەرتەکاندا، پێم وایە کاری زۆرمان لەبەردەم ماوە بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی.