عێراق.. زیاتر له شه‌ش هه‌زار هاوسه‌رگیری دووه‌م له ساڵی 2023 له دادگاكان تۆماركراوه
K24- هەولێر:
راپۆرتێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی ساڵی 2023ـدا زیاتر له هه‌شت هه‌زار داواكاری ئاشته‌وایی نێوان هاوسه‌ران گه‌یشتووه‌ته دادگاكان. ده‌شڵێت، له ساڵی رابردوودا زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س هاوسه‌رگیری دووه‌میان به‌شێوه‌ی ئاشكرا و به ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌كه‌م ئه‌نجام داوه.
سەرۆکایەتی دەستەی چاودێریی دادوەری عێراق له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا شه‌ش هه‌زار و 436 كه‌س سه‌ردانی دادگاكانیان كردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دووه‌م.
راپۆرته‌كه‌ی سەرۆکایەتی دەستەی چاودێریی دادوەری عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌زاران كه‌سی دیكه‌یش هاوسه‌رگیری دووه‌میان پێكهێناوه، به‌ڵام به نهێنی بووه و سه‌ردانی دادگاكانیان نه‌كردووه بۆ تۆماركردن.
ئه‌و راپۆرته باسی له‌وه‌ش كردووه، 163 هه‌زار و 196 كه‌س له ساڵی 2023ـدا داواكاری جیابوونه‌وه‌یان له دادگاكانی عێراق پێشكه‌ش كردووه، له‌و كاته‌ی له ساڵی 2022ـدا ئه‌و ژماره‌یه 153 هه‌زار و 682 كه‌س بووه.
راپۆرتەکە هۆکاری زیادبوونی ژماره و رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، لەوانە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان و نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون و هۆكاری ئابوووری و نه‌بوونی هه‌لی كار و گرانی بازاڕ و هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته و ناپاكی نێوان هاوسه‌ران و ئالووده‌بوون به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تی باوكایه‌تی و دایكایه‌تی و چه‌ندین هۆكاری دیكه.