بەرگری شارستانی بە رێگەیەکی جیاواز ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێریان کۆنترۆڵ کرد
K24 – هەولێر:
بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمهكانی بهرگری شارستانی، توانرا رێگە لەتەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی هەولێر بگیرێت، یهكێك لەو ئۆتۆمبێلانهی كه رۆڵی گرنگی له خێرا كۆنترۆڵكردنی ئاگرهكه ههبوو، لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه بۆ تیمهكان دابینكرابوو.
جۆرێك لە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، دابینکرابوو بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کە قەبارەیان بچووك بوو، خێراش دەگەیشتن بەم شوێنانەی کە بە ئەستەم هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی گەورەی پێدەڕوات، لە دوایین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی لەنگە رۆڵی گرنگیان بینیوە لە خێرا گەیشتن و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
سورداش زاهير، كارمهندی بهرگری شارستانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەم ئۆتۆمبێلانەی کە حکومەتی بۆمانی دابینکرد بەڕاستی بۆ رۆژێکی وەک ئەمڕۆ زۆر گرنگ و پێویست بوو، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانیمان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین.
لای خۆیەوە فەرمان خەلیل، نوێنەری پاریزگای هەولێر گوتی: تیمێکی پارێزگای هەولێری ناوهندی هاوبهشی ههماههنگی قەیرانەکانن، سەرقاڵی سەرژمێریکردن و کۆکردنەوەی ئاماری زیانەکانن، لێرە هەر دووکانێک سووتابێت خەمڵاندنی زیانەکانی بۆ دەکرێت، دواتر لەسەر شێوازی قەرەبووکردنەوەیان بڕیار دەدرێت.
شەوی سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) نزیکی کاتژمێر 20 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە، کە بەهۆیەوە نزیکەی 166 دووکان سووتان و تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە دیارنییە، لەگەڵ دەسپێکی ئاگرکەوتنەوەکەش تیمەکانی بەرگری شارستانی بەخێرایی گەشتنە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون تا ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
لای خۆیەوە سەرۆکوەیزران مەسرور بارزانی، پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی روودانی ئاگرەکە بکەن، هاوکات دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی رووداوەکە و هەوڵەکانیان لە پێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەرچی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.