کۆنگرێسمان دۆن بەیکن: هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دەدەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

کۆنگرسمان دۆن بەیکن جەختی کردەوە، ئەو هەمیشە دەنگی کوردستان دەبێت لە ئەمەریکا و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن، هاوسەرۆکی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێس نیشاندا. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردن و رێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد.

لای خۆیەوە، سێناتۆر دۆن بەیکن جەختی کردەوە کە ئەو هەمیشە دەنگی کوردستان دەبێت لە ئەمەریکا و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان.

ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.