بە بەشداری 120 کۆمپانیا پێشانگای نێودەوڵەتی تایبەت بە ئۆتۆمبێل لەهەولێر دەکرێتەوە

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر

K24 - هەولێر

نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر تایبەت بە ئۆتۆمبێڵ و پارچەی یەدەگ و پێداویستییەکانی ئۆتۆمبێڵ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی شوباتی 2024، لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەکرێتەوە. ئەم پێشانگایە، بە بەشداری 120 کۆمپانیای لەنێویاندا 60 کۆمپانیای وڵاتی "چین" هەیە، کە تایبەتە بە پارچەی یەدەگ کە لە 200 براند پێکهاتووە.

هەروەها 8 کۆمپانیای گەورەی ئۆتۆمبێڵ کە لە 13 براند پێکهاتووە بەشدارن لە پێشانگا. پێشانگاکە ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر 11ـی بەینی تاکو 7ـی ئێوارە.