سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پشتیوانی لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەین

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆبووەوە و ئەو سێناتۆرە ئەمەریکییە پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

رۆژی پێنجشەممە (29ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتیی و هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دەربڕی و دووپاتی لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە و داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە نەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت.

0
0
0