مایڵز كاگینز: به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا پته‌وتر ده‌كاته‌وه. ده‌شڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024) مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر) تایبه‌ت به کوردستان24 رایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا پته‌وتر ده‌كاته‌وه، هاوكات كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری سیاسی ئه‌منی و ئابووری به‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌بێت.
گوته‌بێژی ئه‌پیكۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یه‌كیان به كۆنگرێس داوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بودجه و نه‌وته‌وه هه‌یه.
مایڵز كاگینز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان باس كردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌فته‌ی داهاتوو جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و په‌یامی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه كه زیانی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه ده‌گه‌یه‌نێته حكومه‌تی عێراق.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.