كۆبانێ.. هێرشده‌كرێته‌سه‌ر ئۆفیسی ئه‌نه‌كه‌سه‌

K24- هه‌ولێر:

گەنجانی شۆڕشگێڕی سەر بە پەیەدە هێرشیانکردە سەر چالاکییەکی ئەنەکەسە کە تایبەت بوو بە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر.

لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 45 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی لە کۆبانێ. گرووپێک بەناوی گەنجانی شۆڕشگێڕی سەر بە پەیەدە هێرشیاکردە سەر چالاکییەکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و سوکایەتییان بە ئاڵای کوردستان و سمبولی کوردان کرد، هەروەها هەموو کەلوپەلی ناو ئۆفیسەکەیان شێواند.