ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا: پشتیوانیی لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەین

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا

K24 – هەولێر:

ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا ئێوارەخوانێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخست و  پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە (29ـی شوباتی 2024) لە واشنتن، ئێوارە خوانێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخرا.

لە ئێوارە خوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکی رۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکی ئامادەبوون، لەوانە:

- کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری
- کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
- ⁠ئەندامی کۆنگرێس کەی گرنجەر سەرۆکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجە
- ⁠کۆنگرێسمان کین کاڵڤێرت سەرۆکی لیژنەی بەرگری ،
- ⁠کۆنگرێسمان مایکل وۆڵتز
- ⁠ کۆنگرێسمان جۆ ویلسن
- ⁠کۆنگرێسمان جەیک ئیڵزی
- ⁠ سێناتۆر بیل هاگەرتی
- ⁠ ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها چەندین کەسایەتیی و خاوەنکار و فەرماندەی پێشووی سەربازی.

لە ئێوارەخوانەکەدا، ئامادەبووان بەخێرهاتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییان کرد بۆ واشنتن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئامادەبووانی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و ئارامیی و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت لە ناوچەکەدا.

0
0
0