نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری تورکیا پێشهاته ئه‌منييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ کرد
K24- هەولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زيرى به‌رگريى توركيا کۆبووەوە و جەختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کردەوە.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه، 2ـی ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسی ئانتاليا و له‌گه‌ڵ ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا کۆبووەو، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆريان تاوتوێ كرد.
هەر لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی هه‌ينى 2024/3/1 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداریکردن له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا سه‌ردانى توركيای کرد.