عێراق... له مانگی رابردوودا 10 بوومه‌له‌رزه تۆماركراون
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، له مانگی رابردوو 10 بوومه‌له‌رزه له عێراق تۆماركراون.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولعه‌زیم ئه‌لساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، تۆڕی چاودێری بوومه‌له‌رزه له عێراق له‌مانگی رابردوودا 40 بوومه‌له‌رزه‌ی تۆماركردووه، كه 10ـیان له ناوخۆی عێراق و ئه‌وانی دیكه له‌سه‌ر سنووری وڵاتانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق تۆماركراون.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، له كۆی ئه‌و 10 بوومه‌له‌رزه‌یه، چوار بوومه‌له‌رزه له پارێزگای نه‌ینه‌وا و سێی دیكه له سلێمانی و هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی وه‌ك هه‌ولێر، كه‌ركووك و دهۆك یه‌ك بوومه‌له‌رزه تۆماركراوه.
پێشتریش ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، ته‌نیا له مانگی رابردوودا (كانوونی دووه‌م)، 15 بوومه‌له‌رزه له‌ناوه‌خۆی عێراق تۆماركراوه.