لیۆنێل مێسی ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

 

لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی ئەستێرەی ئینتەرمەیامی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد دوای ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەکان گەیاندە 500 گۆڵ.

لە گەڕی سێیەمی خولی ئەمریکا مێسی سەرکردایەتی سەرکەوتنێکی گەورەی ئینتەر مەیامی کرد و یارییەکەیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە ئۆرلاندۆ سیتی بردەوە، مێسی لەم یاریی توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.


بەم دوو گۆڵەی ئەمڕۆ میسی تۆماری کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە ماوەی 586 یاریی لە خولە جیاوازەکان گەیاندە 500 گۆڵ، مێسی لە خولی ئیسپانیا 474 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کردووە، هەروەها لە خولی فەرەنسا 22 گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان کردووە، ئێستاش ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی ئەمریکا لەگەڵ ئینتەر مەیامی گەیاندە 4 گۆڵ.