ئینفۆگرافیك.. تەوەرە سەرەکییەکان و گرنگترین بەشداربووانی دیداری رافیدەین

ئینفۆگرافیك.. تەوەرە سەرەکییەکان و گرنگترین بەشداربووانی دیداری رافیدەین
ئینفۆگرافیك.. تەوەرە سەرەکییەکان و گرنگترین بەشداربووانی دیداری رافیدەین

K24 – هەولێر:

پێنجەمین دیداری رافیدەین لەژێر درووشمی لەژێر درووشمی "ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان" دەستپێکرد، هاوکات کوردستان24 سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) پێنجەین دیداری رافیدەین لە بەغدا لەژێر درووشمی ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان دەستپێکرد و، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە دەکات.

دیداری رافیدەینی ئەمساڵ 11 پانێڵ لەخۆ دەگرێت، کە زۆرینەی پانێڵەکان بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق، وەزیر، پەرلەمانتار و راوێژکاران بەشداری تێیدادەکەن، هەروەها کونسوڵخانەکان و نوێنەری وڵاتانیش بەشدارن.

عەلا خەتیب، گوتەبێژی دیداری رافیدەین، بە کوردستان24ـی راگەیاند،  لە دیداری رافیدەین چەندین پرسی گرنگ تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکرێت و گرنگترینیان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت. هاوکات دەڵێت: ئامانجی دیداری رافیدەین نزیککردنەوەی دیدگا جیاوازەکان و لایەنە سیاسییەکانە لەیەکتر.

لەم ئینفۆگرافیەکەدا، سنوور ئالانی زۆترین زانیاری لەسەر پێنجەمین دیداری رافیدەین دەخاتەڕوو.