مامۆستایەکی زانکۆ: پێویستە بەرپرسانی کورد بەشداری لە دیدار و کۆنفڕانسەکان بکەن بۆ ئەوەی پرسی کورد بە جیهان بگەیەنن

پێنجەمین دیداری رافیدەین لە بەغدا بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی کوردستان24
پێنجەمین دیداری رافیدەین لە بەغدا بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی کوردستان24

K24 - هەولێر

پێنجەمین دیداری رافیدەین لە بەغدا بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 بەڕێوە دەچێت کە تێیدا چەندین پانێل لە بوارە جیاوازەکان پێشکەش دەکرێت. مامۆستایەکی زانکۆش تێیدا دەڵێت، "چەندین بابەتی گرنگ هەبووە، تایبەت بە پرسی کورد لە  هەرێمی کوردستان، هیچ کەسێکی کوردی تێیدا نەبووە بەرگری لە کورد بکات".

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاداری 2024، میران حوسێن، مامۆستای زانکۆ لە پێنجەمین دیداری رافیدەین لەبەغدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەم پانێلە لەسەر دوو ئاستە، ئاستی سیاسەتمەدارە کوردەکان بوونیان هەیە، بەڵام بەکەمی لە دیدارەکانی پێشووتریشدا دیدارییان هەبووە و بەشدارییان کردووە وەکو میوان یان توێژەر کەهاتبن لە پانێلەکاندا. جگە لە پانێڵ وەرشەی کرداریشی تێیدایە، وەرشەکان گرنگترە لە پانێڵەکان، چونکە پانێلەکان زیاتر بۆ سیاسییەکانە، بەڵام وەرشە کردارییەکان گفتوگۆی زانستییە لەنێوان کەسانی پسپۆڕ لەوبوارەدا.

بەگوتەی ئەوان: "لە زۆربەی دیدار و کۆنفڕانسەکان بوونی کورد نزیک دەبێتەوە لە سفر زانکۆ عراقییەکان زۆربەیان دەڵێن بۆچی کوردەکان نایەن؟ بۆ بەشداری ناکەن؟ ئەو مامۆستاکانی زانستی کە لەم دیدارەدا کە دیدەرەکە هی کوردە من تەنیا بە خۆمەوە یەک مامۆستای زانکۆی کوردم بینیوە. ئەوان پێشوازی دەکەن لەو کەسانەی کە مامۆستای زانکۆیە وبێتە دیدارەکان قسە بکات، بەڵام ئەکادیمییە کوردەکان خۆیان بەدوور دەگرن لە کۆنفرانسەکاندا".

میران حوسێن رایگەیاند: "بەخواستی خۆمان بێت یاخود نا ئێمە بەستراوینەتەوە بە عێراقەوە، چەندین بابەت هەیە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و پەیوەندی و پرسی هەرێمی کوردستانەوە هەیە لەسەر ئاستی زانستی، کەس نەبووە باسی بکات یاخود وەک بەرگری کارێک باسی بابەتەکان بکات، بۆیە پێویستە بەرپرسانی کورد بەشداری دیدارەکان بکەن بۆ ئەوەی پرسی کورد بە جیهان بگەیەنن ".