پێشبینی دەکرێت مه‌نده‌لاوی تا كۆتایی ئه‌م خوله‌ی یاسادانان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان بمێنێته‌وه
K24 - هەولێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و به‌رده‌وامی ململانێی هێزه سووننه‌كان، پێشبینی ده‌كات، موحسین مه‌نده‌لاوی تا كۆتایی ئه‌م خوله‌ی یاسادانان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان بمێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م درێژه‌كێشانی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سووننییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له دادگای فیدراڵی، هێزه شیعه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مان، موحسین مه‌نده‌لاوی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی حه‌لبووسی بمێنێێته‌وه.
عه‌لی زوبێدی، له هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندووه، مانەوەی موحسین مەنده‌لاوی وەک سەرۆک تا کۆتایی خولی ئێستای پەرلەمان په‌یوه‌ندی بە ناکۆکییەکانی نێو ماڵی سووننه‌وه هه‌یه. ئاماژەی بەوەش کرد، مه‌نده‌لاوی پیشه‌ییانه دانیشتنەکانی پەرلەمان بەڕێوەدەبات و پاڵپشتییەکی زۆری پەرلەمانی هەیە، لەهەمانکاتدا رێز لە به‌ركه‌وته سیاسییەکان دەگرن كه له پشكی پێکهاتەی سووننەیە، ده‌بێت هێزه سووننییه‌كان له ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێكی قبووڵكراو رێكبكه‌ون.
له‌لایه‌كی دیكه محه‌مه‌د عه‌له‌وی، له پارتی ته‌قه‌دووم ئاشكرایكردووه، تا ئێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له ئارادانییه. ئەوەشی خستەڕوو، رژدن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كه‌یان شه‌علان كه‌ریم و ئه‌و پۆسته به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنیانه و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له پێكهاته‌ی سووننه‌یه.
هه‌رچی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سووننه‌كان، عادل مه‌حلاوی، ئه‌ندامی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایكردووه، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان پێكهاته‌ی سووننه و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان. ئاماژەی بەوەش کرد، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دڵنیاییانداوه كه پابه‌ندی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان ده‌بن و ئاسانكاری ته‌واو بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام داوایانكردووه كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن كه شیاوی پۆسته‌كه بێت و قبووڵكراوی لایه‌نه‌كان بێت.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له 14ی 11ی ساڵی رابردوو، به‌بڕیارێك مافی ئه‌ندامێتی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی له په‌رله‌مان سه‌نده‌وه. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی حه‌لبووسی، له 13ی 1ی 2024 یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به سێ كاندیدی سووننه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ به‌ڕێوه‌چوو، له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدان شه‌علان كه‌ریم له پارتی ته‌قه‌دووم له‌كۆی 314 ده‌نگ 152 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، سالم عیساوی 97 ده‌نگ و مه‌حمود مه‌شهه‌دانیش 48 ده‌نگ. بڕیاربوو گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی پشێوی له‌ناو په‌رله‌مان، تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدراڵی له‌دژی شه‌علان كه‌ریم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.