ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د: خراپبه‌كارهێنانی سۆشیال میدیا هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانه
K24 – هەولێر:
پارێزه‌رێكی راوێژكار ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران خراپبه‌كارهێنانی سۆشیال میدیا و ئامێری مۆبایله.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئاداری 2024) ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د، پارێزه‌ری راوێژكار تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جیابوونه‌وه له‌نێوان هاوسه‌راندا ته‌نیا هاوسه‌ره نوێیه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هاوسه‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، كه چه‌ندین ساڵه ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه.
ئه‌و پارێزه‌ره گوتیشی، یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران خراپبه‌كارهێنانی سۆشیال میدیا و ئامێری مۆبایله.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر مۆبایل و سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانییه‌وه به زانستی به‌كاربهێنرێت، كێشه‌ی كه‌متری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژی دووشەممە (4ـی ئاداری 2024)، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاماری دادگاکانی لەبارەی مارەبڕین و جیابوونەوە و هێنانی ژنی دووەمی لە ساڵی 2023 بڵاوکردەوە؛ بە گوێرەی ئامارەکە زۆرترین رێژەی جیابوونەوەی هاوسه‌ران لە هەولێر بووه.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان روونیكردووه‌ته‌وه، 5،857 هاوسه‌ر له هه‌ولێر، 5،438 له سلێمانی، 2،164 له دهۆك و 853 له كه‌ركووك له ماوه‌ی ساڵی 2023ـدا لێكجیابوونه‌ته‌وه.