سوودانی: بڕیاری كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان پێویستی به ره‌خساندنی بارودۆخێكی گونجاو هه‌یه
K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و كۆمه‌ڵێك پرس و ته‌وه‌ر تاوتوێ ده‌كات، نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیه‌ی ئاواره‌كان یه‌كێك بووه له ته‌وه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها ره‌خساندنی بارودۆخێكی گونجاو به مه‌رج داناوه بۆ كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئاداری 2024) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرس و ته‌وه‌ر تاوتوێ كران، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش پرسی ئاواره عێراقییه‌كان بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به ئاواره‌كان قسه‌ی كردووه و جارێكی دیكه رایگه‌یاندووه، بڕیاری كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان پێویستی به ره‌خساندنی بارودۆخێكی گونجاو له‌باره هه‌یه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، سوودانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاراسته كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل بگرن.
هه‌روه‌ه سوودانی داوای زیادكردنی بابه‌تی دیكه‌ی كردووه بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له مانگی ره‌مه‌زاندا.