شاندێکی ئه‌كادیمیای دیپلۆماتیكی ڤییه‌نا سەردانی دامەزراوەی کوردستان24ـی کرد
K24 - هەولێر
شاندێکی ئه‌كادیمیای دیپلۆماتیكی ڤییه‌نا سەردانی دامەزراوەی کوردستان24ـی کرد. ئەندامێکی شاندەکە دەڵێت، "هه‌موو ڕۆژێك سه‌ردانی وێبسایتی كوردستان24 ده‌كه‌م و هه‌واڵه‌كانی زۆر ئەرێنین. بە پێویستیمان زانی سەردانی بکەین".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-03-2024، ژمارەیەک مامۆستا و قوتابیی ئه‌كادیمیای دیپلۆماتیكی ڤییه‌نا سەردانی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندنیان کرد و، لەلایەن ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەکە پێشوازییان لێ کرا.
سەرەتا ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ شاندەکە باسی لە پلان و کاری رۆژانەی کارمەند و بەشە جیاوازەکانی کوردستان24 کرد. هاوکات زاویتەیی بۆ میوانەکان ئاماژەی بە قۆناغەکانی پەرەسەندنی رۆژنامەگەریی کوردی کرد و گوتی، "دوای ڕاپەڕینی 1991 لە هەرێمی كوردستان و دروستبوونی قەوارەی سیاسیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژنامەنووسی بە گشتی میدیا، چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردی پێی نایە قۆناغێكی نوێ و شارستانیترەوە و، چەندین قۆناغی بڕیوە".
دواتر شاندەکەی ئه‌كادیمیای دیپلۆماتیكی ڤییه‌نا ژووری هەواڵ و بەشە جیاوازەکانی دامەزراوەی کوردستان24ـیان بەسەر کردەوە و، لە نزیکەوە لەگەڵ رۆژنامەنووسانی دامەزراوەکە گفتوگۆیان کرد.
تۆماس ڕۆو، پڕۆفیسۆری بەشی مێژوو له ئه‌كادیمیای دیپلۆماتیك له ڤییه‌نا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێمه ساڵانە له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی ئه‌كادیمییەکە سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. لە سه‌ردانه‌كه‌ماندا چاومان به به‌رپرسه باڵاكانی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها سه‌ردانی شوێنه‌واره مێژوویه‌كانیش ده‌كه‌ین".
ئەو پرۆفیسۆرەی بەشی مێژوو کە سەرپەرشتیی شاندەکەی دەکرد، ئاماژەی بەوەش کرد، "بە پێویستمان زانی لە پەراوێزی سەردانەکەماندا بۆ هەرێمی کوردستان دامەزراوەی كوردستان24 بەسەربکەینەوە. هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 زۆر سه‌رنجڕاكێشن و من خوێنه‌رێكی به‌رده‌وامی كوردستان24ـم. هه‌موو ڕۆژێك سه‌ردانی وێبسایتی كوردستان24 ده‌كه‌م و هه‌واڵه‌كانی زۆر ئەرێنین."
تۆماس ڕۆو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمه هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌ڵبژارد بۆ سه‌ردانه‌كه‌مان، چونكه ئه‌و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك وایه بۆ تێگه‌یشتن له ناوچەکە به گشتی و له هه‌رێمی كوردستان ئازادی به‌دیده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئازادیی ئاینییه‌وه".