ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته 30800 كه‌س
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین نوێترین ئاماری كوژراو و بریندارانی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه‌وه تاكو ئێستا، 30800 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌روه‌ها 72298 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوو، 83 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و 142 كه‌سی دیكه برینداربوونه.
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، خۆراك و پێداویستی پزیشكی پێویست ناگاته ده‌ستی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه، كه بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسییه‌تی و هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ریزی منداڵان.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام هۆشداریان داوه، كه برسییه‌تی له كه‌رتی غه‌ززه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 576 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه خه‌ریكه تووشی برسییه‌تی به كۆمه‌ڵ ببنه‌وه.
دوای تێپه‌ڕینی پێنج مانگ به‌سه‌ر شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئیدارەی جۆ بایدن چاوی لەوەیە پێش رەمەزان ئاگربەست رابگەیه‌ندرێت.
کۆشکی سپیش ئاشکرایکرد، نزیکە حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئازادکردنی 40 بارمتە لە بەرامبەر شەش رۆژ ئاگربەست، رێکبکەون.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.