ئه‌فه‌سه‌رێكی باڵای رووسیا: جه‌نگی ئۆكرانیا به‌ره‌و ئه‌وروپا فراوان ده‌بێت
K24 - هەولێر:
ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای رووسیا هۆشداری له فراوانبوونی جه‌نگی ئۆكرانیا به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا ده‌دات و ده‌ڵێت: "رۆژ له دوای رۆژ ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگی ئۆكرانیا و دروستبوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی زیاتر ده‌بێت".
میدیا رووسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه بڵاویانكرده‌وه، ڤلادیمێر زارۆدنیتسكی ئه‌فسه‌ری باڵا و سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی سوپای رووسیا له‌میانه‌ی وتارێكدا رایگه‌یاند، به دووری نازانم جه‌نگی ئۆكرانیا به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا فراوانتر بێت.
روونیشیكرده‌وه، مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر رووسیا، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانییه‌تی، كه به چه‌ندین شێواز دژایه‌تی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ڤلادیمێر زارۆدنیتسكی ده‌شڵێت: رۆژ له دوای رۆژ رووسیا له شه‌ڕێكی دیكه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا نزیك ده‌بێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا خراپتر بووه.
پێشتر ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ن، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ر هه‌ڵده‌دات.