پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی خانمان لە سنە دەستی پێکرد

ئێلناز باجەلانی، خانمە وەرزشوانی کوردی بەرزکردنەوەی قورسایی
ئێلناز باجەلانی، خانمە وەرزشوانی کوردی بەرزکردنەوەی قورسایی

پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی خانمان، لەسەر ئاستی چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان، بە میوانداری شاری سنە دەستی پێکرد.

بە بەشداری تیپەکانی خانمانی سنە و سەقز و کامیاران و هەروەها قوروە، پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی خانمان دەستی پێکرد، لە کۆتاییدا سەرکەوتووەکانی پاڵەوانتیەکە بەشداری پاڵەوانتیەکانی سەر ئاستی ئێران دەکەن، هەروەها بۆ هەڵبژاردەی ئێرانیش بانگهێشت دەکرێن.

خانمە وەرزشوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لەسەر ئاستی نێوخۆیی ئێران و هەروەها لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەش، بەردەوام ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە، دیارترینیان ئێلناز باجەلانی یاریزانی تیپی سنەیە، کە چەندیجار لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران، بەشداری پاڵەوانیەتی جیهانی کردووە.