کچە کوردێکی ئێزدی دوای 10 ساڵ رزگارکرا
K24 – دهۆک:
كچە كوردێكی ئێزدی تهمهن 24 ساڵی رفێندراوی دەستی داعش، دوای 10 ساڵ رزگاركرا و له كهمپی هۆلهوه گەڕێندرایەوە نێو كەسوكارهكهی، بهوهش ژمارهی رزگاركراوانی ئێزدی ژمارهیان گهیشته سێ ههزار و 575 كهس، تا ئێستاش نزیكەی سێ هەزار رفێندراوی دیكهی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە.
کوڤان عیدو، کچە کوردێکی ئێزدییە دوای ئەوەی داعش لە 2014 شنگالی داگیرکرد رفێندرا و، دوای 10 ساڵ لە رفاندنی رزگارکرا و لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرایەوە نێو خزم و کەسوکارەکەی.
ناوبراو چیرۆکی باسی ژیانی خۆی بۆ کوردستان24 کرد و گوتی: "زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ نێو خزم و کەسوکارم، کاتێک تەمەنم 10 ساڵ بوو داعش منی رفاند، سوپاس بۆ خودا لە ئێستادا گەڕامەوە".
کوڤان عیدو، کاتێک لەلایەن داعشەوە رفێندرا تەمەنی 14 ساڵ بوو، لە ئێستادا تەمەنی 24 ساڵە، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی رزگاربووانی ئێزدی گەیشتە سێ هەزار و 575 کەس، تا ئێستاش نزیکەی سێ هەزار رفێندراوی دیکە چارەنووسیان نادیارە.