ساڵح حه‌سناوی: لێكه‌وته ژینگه‌ییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له پارێزگای به‌سره هه‌یه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكه‌وته ژینگه‌ییه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له پارێزگای به‌سره هه‌یه.
ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی له به‌سره رایگه‌یاند، لێكه‌وته ژینگه‌ییه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌و پارێزگایه هه‌یه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، خه‌ریكه واقعى ته‌ندروستی له‌و شاره به‌ره‌وپێش ده‌چێت و ده‌یان پڕۆژه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ژێر چاككردندان و پێشبینی ده‌كرێت به‌شێكیان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ ته‌واو بن.
حه‌سناوی گوتیشی: "ژینگه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له به‌سره هه‌یه، به‌ڵام زۆر پڕۆژه‌مان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌و پارێزگایه هه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ش كه له‌باره‌ی له‌دایكبوونی منداڵی ناته‌واو له به‌سره بڵاوده‌كرێنه‌وه، حه‌سناوی گوتی: ژماره و رێژه‌كان ناڕاست و ورد نیین.