دیبه‌یتی كوردستان24 له سلێمانی، رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تی كورد تاوتوێ ده‌كات
K24 - هەولێر:
رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه له هه‌رێمی كوردستان هاوتای وڵاتان ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گیرێت و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری هۆشیاری له بواره جیاوازه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت. كوردستان24 له ستۆدیۆی سلێمانیدا دیبه‌یتێكی كراوه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له زرێبار هه‌ورانی، خانمه بازرگان و وه‌رزشوان، نۆشیكا ته‌ها، مامۆستا و میوزیكژه‌ن، شاناز جه‌مال، چالاك له بواری كولتووری و سارا، پسپۆڕ له بواری شێرپه‌نجه، ئه‌نجام داوه و بۆچوونی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه خستووه‌ڕوو و باس له گرنگی پێگه‌ی ئافره‌تان ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌دا.
له سه‌ره‌تادا دكتۆره سارا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، به پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆیان دایه، به‌رده‌وام ئافره‌تانی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بینن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو ئافره‌ت و وه‌كو پزیشك له یه‌ك كاتدا له‌پاڵ ئافره‌ته نه‌خۆشه‌كاندا ده‌وه‌ستنه‌وه و هانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌یاندا زاڵ بن.
شاناز جه‌مال تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تانی كورد له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ر یه‌كێكیان شۆڕشێكی له بوارێكدا كردووه و توانیویه‌تی لانی كه‌م ده‌ستی خۆی و خانه‌واده و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بگرێت و شانبه‌شانی یه‌كدی له به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كاندا بوه‌ستن و رۆڵی ئه‌رێنی خۆیان بگێڕن.
نۆشیكا ته‌ها، مامۆستا و میوزیكژه‌ن هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئافره‌ت سیمبۆڵی ئارامییه و هه‌موو ئازاره‌كان و خۆشییه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه له‌خۆده‌گرێت. تێبینی ئه‌وه‌یشی كرد، مافه‌كانی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیان دێنه‌بوون و پاشان په‌ره‌یان پێ ده‌درێت. له باره‌ی میوزیكیشه‌وه پێی وابوو، میوزیك گوزارشت له ئارامی ده‌كات، ئارامیش پێناسه‌ی ئافره‌ته به‌تایبه‌تی دایكان.
زرێبار هه‌ورامی بۆچوونی وایه ئافره‌تی كورد له رابردوودا رۆلێكی گرنگی تراژیدیای هه‌بووه له مێژوو و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شداری له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان كردووه و مێژووی كورد و كوردستانیان زیاتر دره‌وشاندووه‌ته‌وه و بوونه‌ته جێی شانازی.
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.