زه‌ینه‌ب نزار: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به ئافره‌تان داوه له به‌ڕێوه‌بردنی بواره سیاسی و كارگێڕییه‌كاندا
K24 - هەولێر:
خانمه ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به ئافره‌تان داوه له به‌ڕێوه‌بردنی كایه سیاسی و كارگێڕییه‌كان. ده‌شڵێت، مێژووی كورد ده‌یسه‌لمێنێت ئافره‌تانی كوردستان رۆڵی كارایان هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئاداری 2024) زه‌ینه‌ب نزار، ئه‌فسه‌ری هه‌ماهه‌نگی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ ئافره‌تانی كورد گرنگه له هه‌ر بوارێكدا كار بكه‌ن، رۆڵی ئه‌رێنی و ئاستی پێشكه‌وتووی خۆیان نیشان بده‌ن و به توانای به‌رزه‌وه ده‌ربكه‌ون.
زه‌ینه‌ب نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئافره‌تی كورد به درێژایی مێژوو رۆڵی گه‌وره و گرنگی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، بازرگانی، شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری‌دا بینیوه.
زه‌ینه‌ب نزار سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به درێژایی ته‌مه‌نی و به‌تایبه‌تی له كابینه‌ی نۆیه‌م و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گرنگی زۆریان به رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌ت داوه.
روونیشیكرده‌وه، ئافره‌تان له كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رۆڵیان له دروستكردنی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی كایه سیاسی و كارگێڕییه‌كان هه‌بووه و به‌شداربوونه له پێشكه‌وتنی سیسته‌می سیاسی و كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان.
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.