ته‌رمی بزنسمانێك له باشووری شاری كووت دۆزرایه‌وه
K24 - به‌غدا:
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ته‌رمی بزنسمانێكی عێراقی دوای ماوه‌یه‌ك له ونبوونی ده‌دۆزرێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی مارسی 2024)، ته‌رمی نه‌جم به‌عێجی بزنسمانی عێراقی له باشووری شاری كووت دۆزرایه‌وه.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ناوبراو خاوه‌نی چه‌ندین حه‌وزی به‌خێوكردنی ماسییه، ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی (به‌سروكیه)ـی باشووری شاری كووت دۆزرایه‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، به‌عێجی له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ونبووه و دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت ئاسه‌واری گولـله به‌سه‌ر لاشه‌كه‌یه‌وه بوو و بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی، بۆ پزیشكی دادی ئه‌و شاره گواسترایه‌وه.
شاری کووت سه‌نته‌ری پارێزگای واسیته لە عێراق، بەپێی سەرژمێریی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتووانی 422.793 کەس بووە کە پێكهاته‌كانیشی بریتین لە عەرەب و کوردە فەیلییەکان.