ئالان شێرکۆ نوێترین کتێبی شیعری خۆی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

شاعیر ئالان شێرکۆ نوێترین کتێبی شیعری خۆی بەناوی (وەک خۆشەویستی خۆشم دەوێی) بڵاوکردەوە.

شاعیر ئاڵان شێرکۆ دەربارەی کتێبە شیعرییەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ماوەیەکی زۆرە خەریکی نووسینم بۆ ئەوەی شیعرەکانم لەکتێبێکدا بەناوی " وەک خۆشەویستی خۆشم دەوێی" بڵاوبکەمەوە و بیخەمە بەر دەستی خوێنەران.

دشڵێت: هەموو شیعرەکانم ماوەیەکی زۆرە کۆدەکەمەوە تا لە کتێبێکدا جێگایان بکەمەوە، شیعرەکانی ئەو کتێبە هەمووی باس لەخۆشەویستی دەکات و شیعرەکان یەک پارچە نییە بەڵکو بەش بەشە، بەڵام بەگشتی لەسنووری عەشق دەخولێتەوە. من لە شیعرەکانم نەمهێشتووە خوێنەر تووشی مەلەل بکەم، هەر شیعرێکی ئەو کتێبەم کە دەخوێندرێتەوە چێژت پێ دەبەخشێت و بینەرم خستۆتە ناو دونیای شیعرەکانم و تێکەڵی ئەو خۆشەویستیەم کردووە کە لە شیعرەکانم باسم لێوە کردووە.

شاعیر ئالان شێرکۆ، یەکێکە لە شاعیرە گەنج و دیارەکان، کە ماوەیەکی زۆرە شیعر دەنووسێت و خاوەنی چەندین بەرهەمی شیعرییە. نوێترین کتێبی شیعریشی کە لە ئێستادا بڵاوکردۆتەوە بەناوی " وەک خۆشەویستی خۆشم دەوێی".