رۆژنامه‌یه‌ك: ئه‌ڵمانیا خۆی بۆ شه‌ڕی دژ به رووسیا ئاماده ده‌كات
K24 - هەولێر:
رۆژنامەی پۆلیتیکای سربیا دەڵێت، ئەڵمانیا ئەوە ناشارێتەوە کە خۆی ئامادە دەکات بۆ شەڕی دژ بە رووسیا، بەڵام شه‌ڕه‌كه به شێوه‌ی به‌رگری ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان بۆ شه‌ڕی دژی رووسیا ئاماده ده‌كه‌ن، بۆیه له‌سه‌ریان پێویبسته چه‌ك و تێچووی پێویست بۆ ئه‌م شه‌ڕه دابین بكه‌ن، جیا له‌وه‌ش ئاماده‌كاریش له بواره‌كانی گواستنەوەی فڕۆکە، بەرگری ئاسمانی، سیستەمی فەرمان و کۆنترۆڵ، پلاتفۆرمی گەڕان، مانگی دەستکرد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ره‌نگه ئه‌ڵمانه‌كان ده‌ستپێشخه‌ری بۆ شه‌ڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ناردنی مووشه‌كی تۆرۆس كیێڤ له كه‌وتن رزگار بكه‌ن.
پێشتریش كارستن په‌روێر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه‌ی فیڵت ئێم زوتناگی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ جه‌نگ به قۆناغ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتبوشی، پێویسته تاكو پێنج ساڵی داهاتوو ئه‌ڵمانیا بۆ جه‌نگ ئاماده بێت.
باسی له‌وه‌شكردبوو، كاتی ئه‌وه‌مان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه، تا هه‌تایی چاوه‌ڕێی بكه‌ین، بۆیه یه‌كه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی كۆتایی جه‌نگی سارد، جه‌نگێك له ده‌ره‌وه، خۆی به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێت.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی سندووقێكه‌وه به به‌های 100 ملیار یۆرۆ پشتگیری له به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری و كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوو ده‌كات، جیا له نوێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی.
پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاندبوو، هاوشێوه‌ی به‌هێزبوون و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ناپلیۆن و هیتله‌ردا، رووسیا به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه زیاتر به‌هێز بووه.
هه‌روه‌ها دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌ڵمانیا بۆ شه‌ڕی دژ به ئێمه ئاماده‌یه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.