زاخۆ لە نێو یاریگەی خۆی 2 خاڵی لەدەست دا

ئەمجەد عەتوان بە درێسە سوورەكەی زاخۆ پێشڕەوی بە تۆپ دەكات و یاریزانێكی نەفتی وەسەتیش دەیەوێت رێگری لێ بكات. 9ـی ئاداری 2024 ـ یاریگەی زاخۆ
ئەمجەد عەتوان بە درێسە سوورەكەی زاخۆ پێشڕەوی بە تۆپ دەكات و یاریزانێكی نەفتی وەسەتیش دەیەوێت رێگری لێ بكات. 9ـی ئاداری 2024 ـ یاریگەی زاخۆ

لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی زاخۆ لە نێو یاریگەی خۆی نەیتوانی لە یانەی نەفتی وەسەتی كۆتایی ریزبەندی خولەكە بباتەوە كە ئەم وەرزە ئەو یانەیە هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، (9ـی ئاداری 2024) لە گەڕی نۆزدەیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی زاخۆ لەبەردەم هاندەرانی باوەشی بۆ یانەی نەفتی وەسەت كردەوە، یارییەكەش بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، نەفتی وەسەت دووەم یارییە لەسەریەك بە یەكسانبوون یاریگە جێدەهێڵێت، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەم وەرزە ئەو یانەیە هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە.
یانەی زاخۆ سەرەڕای ئەوەی 2 خاڵی لەدەست دا، بەڵام بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ هەر لە خانەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراق مایەوە.
یانەی زاخۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە قۆناغی 16ـی جامی عێراق میوانداریی یانەی شورتە دەكات، دوای ئەم یارییە خولی ئەستێرەكانی عێراق بەهۆی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال دەوەستێت، دواتر لە رۆژی 31ـی ئەم مانگە یانەی زاخۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی قاسم.

.

 

.
.