په‌یامنێری كوردستان24: ئاگری كۆگا سووتاوه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
K24 - هەولێر:
لە کاتژمێر 06:57 خوولەکی بەیانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024) ئاگر لە کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی لە ناوچەی پیشەسازیی باکووری شاری هەولێر، لە نزیک شەقامی 120 مەتری کەوته‌وه و دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێره‌وه، توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆل بكرێت، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئاگره‌كه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رێناس عه‌لی، په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند، ئاگره‌كه جارێكی دیكه به‌هۆی جۆری پێكهاته‌ی مادده‌كانی ناوییه‌وه، كه دره‌نگ ده‌كوژێته‌وه، سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه. روونیشیكرده‌وه، چه‌ند تیمێكی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له نزیك كۆگا سووتاوه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه بگرن.
موقه‌ده‌م شاخه‌وان، له تیمی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، مه‌واده‌كانی ناو كۆگاكه به‌تایبه‌ت ته‌نه‌ر و بۆیاخ و چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه كه دره‌نگ ده‌كوژێنه‌وه، بووه‌ته هۆی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاگره‌كه. باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌وان وه‌ك به‌رگری شارستانی تاكو به‌یانی له شوێنی رووداوه‌كه ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن.
پێشتریش کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی ئاگرەکە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەداخەوە رووداوەکە، گەورە، لوتکەیی و زۆر مەترسیدار بوو. تیمەکانمان بەسەر 16 تیمدا دابەشکرد و توانیمان لە ماوەی سێ کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین".
میراودەلی ئاماژەی بەوەش کرد، "کارکردنی ئێستای ئێمە کۆنترۆڵکردنی ئەو پاشماوە سووتەمەنییەیە کە لەنێو کۆگاکەدا کەڵەکەبووە و ماوەتەوە". لەبارەی زیانەکانیش گوتی، "خۆشبەختانە رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنها ماددی بووە".
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، "تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی ئاگرەکە نازانرێت، لیژنەیەکی هونەری بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێندراوە، هۆکاری ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکانی ئاشکرادەکات".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، "کەرەستە و کاڵای بیناسازی لەنێو کۆگاکەدا هەبووە وەکو تەنەر، سپرە و ماددەی پلاستیکی دیکە. مەترسی لەسەر دەوروبەری کۆگاکەش هەبوو. ئەگەر خێرایی کۆنتڕۆڵکردنمان بەم ئەندازەیە نەبووایە، ئاگرەکە تەشەنەی دەکرد، چونکە ئاگرەکە لووتکەیی بووە؛ بەڵام توانیومان لە ماوەی سێ کاتژمێردا کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەین و نەهێڵین کۆگاکانی دیکەش بسووتێن".
پێشتر نوێنەری کۆگاکە بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، بە هەزاران دۆلار سیستەمی ئاگرکوژێنەوەیان لە کۆگاکەدا جێگیرکردبوو و شەش مانگ جارێک تێستیان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ لەوکاتەوەی ئاگرەکە کەوتووەتەوە، سیستەمەکە ئیشی نەکردووە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، سیستەمەکە ئیشی کردبوو، بەڵام ئاگرەکە لووتکەیی بوو و توانای کۆنترۆڵکردنی نەبووە.