خالید ده‌بونی: كێبڕكێ و ناكۆكی ناوخۆی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێستا سێ پێشنیاز بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه. ده‌شڵێت، كێبڕكێی ناوخۆی سوننه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024) خالید ده‌بونی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی نێوان سێ لایه‌نی سوننی به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام و رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
خالید ده‌بونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سوننییه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه. گوتیشی، كێبڕكێی ناوخۆی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان درێژه‌ی هه‌یه و هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت پۆسته‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون باسی له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ندێك پێشنیاز خرایه روو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كه یه‌كێك له‌وانه سیسته‌می خاڵ بوو، كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان 25 خاڵی هه‌یه، واته ئه‌وه‌ی 25 خاڵی هه‌بێت ده‌بێت سازش له‌سه‌ر پۆسته حكومییه‌كان بكات.
خالید ده‌بونی روونیشیكرده‌وه، پێشنیازی دووه‌م بریتی بوو له به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مانتارانی سوننه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ئه‌وان كه‌سیك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.
گوتیشی یه‌كێك له پێشنیازه‌كانی دیكه ئه‌وه بوو هه‌موو په‌رله‌مانتارانی سوننه پچنه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه و به ئازادانه و به بۆچوونی خۆیان ده‌نگ به كاندیدێك بده‌ن.
خالید ده‌بونی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ره‌نگه هیچ یه‌كێك له‌و پێشنیازانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بن و نه‌بنه به‌رنامه‌ی كار بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق.
لە نووسراوێکی هاوبەشدا، سەرۆکی کوتلەی هەر سێ لایەنی سوننە، هاوپەیمانی عەزم و حزبی سیادە و هاوپەیمانی حەسمی وەتەنی، کە واژۆیان لەسەری کردووە و ئاماژەیانداوە، "ئێمە پەرلەمانتار سالم مەتەڕ عیساوی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکەین، بەو پێیەی تایبەتمەندییەکانی ئیدارەدانی ئەو پۆستەی هەیە".
نووسراوەکەیان ئاراستە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، دا‌واشیان کردووە پەلە بکرێت لە دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.
لە گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، کە (13ی کانوونی دووەمی 2024) بەڕێوەچوو، تیایدا 314 پەرلەمانتار دەنگیاندا، شەعلان کرەیم کاندیدی حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی، بە 152 دەنگ زۆرترین دەنگ و سالم عيساوی له هاوپه‌یمانی سیاده 97 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی كێشه نه‌توانرا گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ درێژەی پێبدرێت هەربۆیە پرۆسەکە دواخرا، هەروەها رۆژی دواتر (14ی کانوونی دووەمی 2024) بەهۆکاری تۆمارکردنی داوایەکی یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەلایەن دوو پەرلەمانتاری شیعە مەزهەب، گوایە بەرتیل بە پەرلەمانتاران دراوە بۆ کۆکردنەوەیە دەنگی پێویست بۆ دەرچواندنی کاندیدی سەرۆکی نوێی پەرلەکان، دادگا بڕیارێکی لایەنگیری دەکرد و بڕیاریدا کۆبوونەوەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ دوابخرێت.