گەورەترین کێکی 8ـی مارس دروستکرا

گەورەترین کێکی 8ـی مارس
گەورەترین کێکی 8ـی مارس

K24 - هەولێر

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە، 20 شیرینی لە شاری سۆچی رووسیا گەورەترین کێکی "توت"یان لە جیهاندا ئامادەکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2024، سوزانا ئێکسۆزیان، بەڕێوەبەری گشتی زنجیرە دوکانەکانی شیرینی رووسیا رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی ئافرەتاند هەوڵمانداوە گەورەترین کێک دروست بکەین، وەک بۆنەیەک و هەروەها بۆ ئەوەی رووسیا ژمارەی پێوانەی تۆمار بکات.

ئەو گوتیشی: "دوای ئەوەی کێکە بە تووی سروشتی رازێنرابوویەوە، سەدان کەس کۆبوونەوە بۆ تامکردنی، کێکەکە بە تامی بلوبێری، تووت و شاتوو، و لە ناوەڕاستی گوڵە سروشتییەکاندا ژمارە 8مان دانابوو، کە هێمای بەرواری ئاهەنگگێڕانی 8ـی ئادارە، وەک بۆنەیەک لە رۆژی ئافرەتاندا.

سوزانا ئێکسۆزیان دەڵێت: "ئەو کێکەی دروستکرا کرێمدار و سووک بوو، لە بسکویتەکەدا مۆز و کرێمی ماتسۆنی تێدابوو، بۆ دروستکردنەکەی دوو رۆژی خایاندووە، و بڕی 623 کیلۆگرام و 700 گرام، بەم شێوەیە رووسیا ژمارەی پێوانەیی کێکی شکاند".

درێژی کێکەکە 4 مەتر و پانییەکەی 2.4 مەتر بووە، ئێکسۆزیان ئاماژەی بەوەشدا، کێکەکە لە کەرەستەی خاو دروستکراوە ئەو کەرەستانە دروستکراوە کە لەبەردەستیاندا بووە، گوتیشی: "گرنگە لە بەرهەمی سروشتی دروست بکرێت".

40 کارمەندی خاوەن شیرینی بەشدارییان لە دروستکردنەکەدا کردووە بۆ ماوەی دوو رۆژ ، شەش هەزار کەسیش ریزیان گرتبوو بۆ تامی کێکەکە، بۆ هەر یەکێکیان بەشی 100 گرام بوو دراوە.

لای خۆشیانەوە ڤلاد کۆپیلۆڤ نووسەری تۆمارەکانی رووسیا و سەرۆکی دەزگای تۆمارکردنی نێودەوڵەتی ئینتەر ریکۆرد دووپاتیکردەوە کە ئەم کێکە گەورەترین کێکی بلوبێرییە لە جیهاندا.