دیوانی وەقفی سووننی بۆ هاووڵاتییانی عێراق: مانگتان بینی ئاگادارمان بکەنەوە

مانگی رەمەزان
مانگی رەمەزان

K24 - هەولێر

دیوانی وەقفی سووننی داوا لە هاووڵاتییانی عێراق دەکات، ئەگەر مانگتیان بینی، لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ئاگاداریان بکەنەوە.

لیژنەی باڵای بینینی مانگی سەر بە دیوانی وەقفی سووننیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکە دەکات، ئەگەر ئێواری ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-03-2024، مانگیان بینی، لە رێگەی هەژمارە مۆبایلی 0770 763 6491 پەیوەندییان پێوە بکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-03-2024، مانگ بینرا، سبەی دووشەممە، 11-02-2024، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە.

لە هەرێمی کوردستانیش، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (10ی ئاداری 2024)، لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن.