لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق راگەیاندرا

خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق
خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق

خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستێكی نوێی یاریزانانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاكام هاشم بۆ ئەو دوو یارییە دوورخرایەوە.

كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق 27 یاریزانانی بۆ دوو یاریی داهاتوو بانگهێشتكردووە، یاریی چوون لە 21ـی ئەم مانگە لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرە بەرامبەر فلیپین دەبێت، یاریی گەڕانەوەش بەرامبەر هەمان هەڵبژاردە لە شاری مانێلا لە فلیپین لە 26ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

كاساس بۆ ئەم دوو یارییە بانگهێشتی 5 یاریزانی كوردی كردووە كە پێكهاتوون لە (رێبین سۆلاقا، میرخاس دۆسكی، ئوسامە ڕەشید، ئەحمەد یاسین و یوسف ئەمین.

خیسۆس كاساس چەندان یاریزانێكی بەهۆكاری جیاواز دوورخستووەتەوە، دیارترینیان ئاكام هاشمە بە هۆكاری هونەر، ئەحمەد یەحیایش بەهۆی پێكانەوە، دانیلۆ سەعیدیش لەڕووی دەروونییەوە ئامادە نەبووە، عەلی حەمادیش ئێستا پەیوەستە بە یانەی ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی هاوكات لەڕووی جەستەییەوە 100% ئامادە نەبووە.

هەڵبژاردەی عێراق رۆژی هەینی داهاتوو ڕوودەكاتە شاری بەسرە و دەست بە ئامادەكاری دەكات بۆ میوانداریكردنی هەڵبژاردەی فلیپین.

ئاكام هاشم بەرگریكاری هەڵبژاردەی عێراق