دووشه‌ممه‌ له‌م وڵاتانه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌

K24 – هەولێر:

ژماره‌یه‌ك وڵات رۆژی دووشه‌ممه‌ و به‌شێكیش رۆژی سێشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌، ئیمارات، قه‌ته‌ر، كوه‌یت، به‌حره‌ین رۆژی دووشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان، ئیندۆنیزیا، ئوسترالیا، مالیزیا و ئێران رۆژی سێشه‌مه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

هه‌روه‌ها دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق هاوشێوه‌ی به‌شێك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

هه‌روه‌ها پێشتریش نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی رێبه‌ری باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق رۆژی سێشه‌مه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پشت به‌ چاودێریكردنی بینینی مانگ ده‌به‌ستن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سعوودیه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربانیش.