33 ساڵ بەسەر راپەڕینی هەولێر تێدەپەڕێت؛ ئێستا یەکێکە لە گرنگترین پایتەختەکانی جیهان
K24 - هەولێر
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و 33 ساڵ لەمەوبەر، لە 11 ـی ئاداری ساڵی 1991 راپەڕین لە هەولێر سەریهەڵدا و هاووڵاتییان دژی دامودەزگاکانی رژێمی پێشووی عێراق وەستانەوە و دوای چەند کاتژمێرێک تەواو شارەکە رزگار کرا.
33 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێده‌په‌ڕن، كه ئه‌مڕۆیان دروستكرد. له 11ی ئاداری ساڵی 1991 و له رۆژێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆدا، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له دژی سته‌مكارییه‌كانی رژێمی پێشوو راپه‌ڕی و كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه سه‌ركوتكاره‌كانی به‌عس هێنا، كه به‌درێژایی مێژوو سه‌رقاڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بوو.
گرنگترین ده‌ستكه‌وتی دوای ده‌یان ساڵه‌ی به‌رخودانی كورد خۆی له هه‌ماهه‌نگیی نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستاندا بینی، كه بڵێسای گڕی راپه‌ڕینیان به‌هێزتر كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا شاری هه‌ولێر رزگار بكه‌ن و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ببێت به یه‌كێك له گرنگترین پایته‌خته‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رزگاركردنی شاری هه‌ولێر له‌و زوڵم و سته‌مكارییه هه‌یبه‌تێكی تێری به وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌خشی، به‌وه‌ی كه جگه له‌وه‌ی شارێكی فراوان و گه‌وره بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازگه‌ى فراوانى سوپا و ئه‌منى و هه‌واڵگریی تێدا بوو.
هه‌ر له‌گه‌ڵ رزگاركردنى هه‌ولێر، چه‌ندین ئۆردوگاى ده‌وروبه‌رى بڕیاریان له‌باره‌ی چاره‌نووسى به‌رخودان و قۆناغێكى نوێیان دا و ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى تا ئه‌و كات رزگاركرابوون په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵترى هاتووچۆو لوجستیكى پێكییه‌وه گرێى دانه‌وه.
دوای سلێمانی، هه‌ولێر دووه‌م گه‌وره شاری هه‌رێمی كوردستان بوو كه خه‌ڵكی ئازارچه‌شتووی ده‌ستی ئه‌نفال، كیمیاباران، خاپووركردنی زیاتر له 4 هه‌زار گوند، راگواستنی زۆره‌ملێ و سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێمی پێشوو خوێنی خڕۆشانیان رێگه‌ی نه‌دا چیتر ده‌سته‌وه‌ستان بن و دووباره شاره‌كه‌یان به به‌رگێكی نه‌ته‌وایه‌تی پێناسه كرده‌وه.
ئه‌و هه‌ولێره پێشكه‌وتووه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت، به‌رهه‌می ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانه‌ی كورد بوو، كه چه‌ندین ساڵ له‌پێناو سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه به‌لووله‌ی تفه‌نگ و چه‌كی سووك و سه‌ره‌تایی رووبه‌ڕوو تانك و فڕۆكه و زریپۆشه‌كانی رژێم بووه‌وه و توانی به ئێراده‌یه‌كی كوردانه دواجار له‌ڕێگه‌ی ئه‌و داستانه مه‌زنه‌ی راپه‌ڕین ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه ئیدارییه‌كان هه‌ڵبكه‌ن و ببێته خاوه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ته‌واوی داموده‌زگا پێشكه‌وتووه‌كانی و بۆ هه‌میشه بوو به قه‌واره‌یه‌كی دانپێدانراوی یاسایی و ده‌ستووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان.