کورتترین و درێژترین ماوەی رۆژووگرتن لە هەرێمی کوردستان

کورتین و درێژترین ماوەی رۆژووگرتن لە هەرێمی کوردستان
کورتین و درێژترین ماوەی رۆژووگرتن لە هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

بەپیی خشتەی کاتەکانی بانگ لە هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا درێژترین رۆژوو لە شاری کەرکوک بە 13 کاتژمێر و 18 خولەک و کورتترین رۆژوو بە 13 کاتژمێر و 5 خولەک لە چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئاداری 2024، بەپێی خشتەی مانگەکان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی رەمەزان دەست پێکرد، یەکەم ئیمساک کاتژمێر 4:49 خولەک لە هەڵەبجە بوو، دوا ئیمساک کاتژمێر 05:04 خولەک لە چەمچەماڵ بوو.

بەپێی خشتەی کاتی بانگ لە هەرێمی کوردستان، یەکەم ئیفتار لە کاتژمێر 18:06 لە قەزای کەلار و پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، دوا ئیفتاریش لە زاخۆ کاتژمێر 18:18 بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ لە 11ـی ئادار کە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ماوەی رۆژووگرتن لە کەرکوک 13 کاتژمێر و 18 خولەک بوو، هاوکات لە چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی 13 کاتژمێر و 5 خولەک بوو. بەمەش جیاوای نێوان کاتەکانی رۆژووگرتن 13 خولەک بوو.