واسف عرێقات: بارودۆخی خه‌ڵكی غه‌ززه تا دێت سه‌ختتر ده‌بێت
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیسرائیل ئاماده نییه جه‌نگ له غه‌ززه رابگرێت. ده‌شڵێت، تا دێت بارودۆخی خه‌ڵكی غه‌ززه سه‌ختتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) واسف عرێقات، شرۆڤه‌كاری سیاسی له شاری رامه‌ڵڵا له فه‌ڵه‌ستین تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تا دێت بارودۆخی خه‌ڵكی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومان و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه سه‌ختتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه بۆردومانه‌كان هاووڵاتییانی سڤیلیش ناپارێزێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوپای ئیسرائیل سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و ناوخۆدا به‌هۆی ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌وه سه‌ركۆنه ده‌كرێت، به‌ڵام له سزادانی خه‌ڵكی غه‌ززه به‌رده‌وامه.
واسف عرێقات باسی له‌وه‌ش كرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ره‌ڕای هه‌موو بانگه‌وازه‌كان، به‌ڵام ئاماده نییه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و ته‌نانه‌ت دروشمی "نه‌خێر بۆ راگرتنی جه‌نگ" ده‌ڵێته‌وه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه، دوو ملیۆن هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین و هه‌زارانیش ئاواره بوونه.
شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل پێدەنێتە 156مین رۆژ و لەگەڵ بێئەنجامبوونی هەوڵەکانی ئاگربەستی کاتی بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە، هۆشداری لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە غەززە دەدرێت بەهۆی قەیرانی خۆراک و رووبەڕووبوونەوەی برسێتییەکی دژوار، بۆ ئەمەش هۆشداری کارەساتێکی دیکەی مرۆیی دەدرێت.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.