شه‌ش كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا

K24 - هەولێر:

له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر ژیانی رۆژووه‌وان دروست ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (RT)ـی رووسی، شه‌ش كێشه‌ی باوی ته‌ندروستی هه‌ن‌، رۆژووه‌وان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا دووچاری ده‌بێته‌وه‌ و بریتین له‌:

یه‌كه‌م: سه‌ر ئێشه‌

‌هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له‌ خوێن، وشكبوون، كه‌مخه‌وی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دووه‌م: سووتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ و كێشه‌ی هه‌رسكردن

سووتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ و گرفت له‌ هه‌رسكردنی خۆراك، نیشانه‌كانی بریتیین‌ له‌ په‌یدانی بوونی ده‌نگ له‌نێو گه‌ده‌ و هه‌روه‌ها دروستبوونی ژانی سك، هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی خواردنی گه‌رم و چه‌ور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سێیه‌م: سه‌رسوڕان

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، رۆژووه‌وان له‌كاتی له‌خه‌وهه‌ڵساندا دووچاری سه‌رسوڕان و سه‌ر ئێشه‌ ده‌بێته‌وه‌،‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی فشاری خوێن و شه‌كر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

چواره‌م: توڕه‌بوون و تێكچوونی ده‌روونی مرۆڤ

برسییه‌تی و كه‌مبوونی شه‌كر له‌ لاشه‌ی مرۆڤدا، وا ده‌كات رۆژووه‌وان له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ هه‌ست به‌ توڕه‌یی و تێكچوونی ده‌روونی بكات.

پێنجه‌م: نه‌خۆشكه‌وتن

خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی سارد له‌كاتی رۆژوو شكاندن ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی له‌رز و تا و نه‌خۆشی جۆراو جۆر، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاری رۆژووه‌وان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ڤیتامین C له‌ دوای رۆژوو شكاندن به‌كار بهێنن.

شه‌شه‌م: قه‌بزی

له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی سیسته‌می خۆراك و خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر ، مرۆڤی رۆژووه‌وان تووشی قه‌بزی ده‌بێت.