نووسینگه‌ی سیستانی: سبه‌ی سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌

عه‌لی سیستانی
عه‌لی سیستانی

K24 – هەولێر:

نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی دیاریكرد.

له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراقدا هاتووه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 12ـی ئاداری 2024 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

دوێنێ دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ له‌ عێراق.

هه‌ر دوێنێش هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتەکانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات بڕیاریاندا دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت.