بۆ یه‌كه‌مجار له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی پێشوازی له مانگی ره‌مه‌زان ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌ڵمانیادا، شارێكی ئه‌و وڵاته به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی به فانۆسی رووناككه‌ره‌وه و دانانی لافیته‌ی تایبه‌ت به‌و مانگه ده‌ڕازێندرێته‌وه.
شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی و ئه‌ڵمانیادا هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی به فانۆسی رووناككه‌ره‌وه و لافیته‌ی جۆراوجۆر كه له سه‌ریان نووسراوه (ره‌مه‌زانی پیرۆز) ده‌ڕازێنێته‌وه، كه خه‌رجییه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌رمی و له ئه‌ستۆی شاره‌وانی شاره‌كه بووه.
ده‌سه‌ڵاتداران و میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، شه‌قامه‌كانی فرانكفۆرت به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆز، پیرۆزبایی له موسڵمانانی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه نێرگس ئه‌سكه‌نده‌ری گرونبێرگ، سه‌رۆكی شاره‌وانی فرانكفۆرت به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی گوتووه پێشوازی له رازاندنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بەرەوپێشبردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی كۆمه‌ڵگه و پێكهاته‌كانی شاره‌كه و ئه‌ڵمانیا و جیهان كردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه رازاندنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی فرانكفۆرت به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، له‌لایه‌ن راستڕۆكانه‌وه ره‌خنه‌ی لێ گیرا و "ملکەچبوون بۆ ئیسلام" ناوی ده‌به‌ن.
زیاتر لە 750 هەزار کەس لە شاری فرانکفۆرت، ناوەندی دارایی ئەڵمانیا دەژین، کە 100 هەزار کەسیان موسڵمانن. رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شاری كۆڵن له پاڵ شاری فرانكفۆرت رێزی تایبه‌تی بۆ مانگی ره‌مه‌زان دانا و چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانی رێگه‌پێدراوه‌وه به چه‌ند تابلۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێش رازێندراوه‌ته‌وه.