فڕۆکەیەک بە 15 سەرنشینەوە لە رووسیا کەوتە خوارەوە

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی لەدوای فڕینی لە فڕۆکەخانەی باکووری رۆژهەڵاتی مۆسکۆ بە 15 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12-3-2024، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە پلاتفۆڕمی تێلێگرام رایگەیاند، "فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی لە جۆری "ئێڵ-76" لەناوچەی ئیڤانۆڤۆ کەوتە خوارەوە، کەلە گەشتێکدا بووە و 15 کەسی تێدابووە، هەشت کەسیان تیمی فڕۆکەوانی بوونە و حەفت کەسیشیان سەرنشین بوونە.

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی سووتانی یەکێک لە بزوێنەرەکانی بووە لە کاتی فڕینی.

سێرگی نیزۆف، بەرپرسی ئیدارەی ناوچەی ئیڤانۆڤۆ، "رووداوەکە دوور بووە لە شوێنی دانیشتوان، هەروەها هیچ کەسێکی سڤیل بەژۆی رووداوەکە بریندار نەبووە".