راهێنەری ئیسپانیا: لەسەر بنەمای 3 مەرج یاریزانان بانگهێشت دەكەین
لویس دی لافۆنت له‌باره‌ی یارییكردنی براهیم دیاز بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رایگه‌یاند كۆمه‌ڵێك مه‌رج هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانێك بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه بكرێت و رایگه‌یاند هیچ كه‌س هێنده ئه‌و براهیم دیازی بانگهێشت نه‌كردووه.
لویس دی لافۆنت راهێنەری ماتادۆرەكان لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا كە لە پێگەی ماركای ئیسپانیا بڵاوكرایەوە هێمای بۆ ئەوە كردووە كە بانگهێشتكردنی هه‌ر یاریزانێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌پێی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ستافه‌كه‌ی دەبێت، دەشڵێت: ئێمه ئازاد كراوین كه چی یاریزانێك بانگهێشت بكه‌ین، هیچ كه‌سێكیش زۆری لێ نه‌كردووین، بۆیه هه‌ر یاریزانێك تا ئێستا ئه‌گه‌ر بانگ نه‌كرابێت هۆكاره‌كانی زۆرن و پێویست ناكات روونكردنه‌وه بده‌م.
دی لافۆنت ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بۆ بانگهێشتی یاریزانان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پشت بە 3 مەرج دەبەستین، لەمبارەیەوە دەڵێت: یه‌كه‌م ئەو یاریزانە بتوانێت یاریی بكات و ئه‌وه‌ی لێی داوا ده‌كرێت بیكات، دووه‌م ئه‌وه‌یه یاریزانه‌كه خۆی حه‌ز بكات بانگهێشت بكرێت، سێیه‌میش پێویسته راهێنه‌ره‌كه خۆی بیه‌وێت بانگهێشتی بكات، به‌ڵام گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه یاریزانه‌كه بتوانێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی یاریی بكات، ناكرێت هیچ یاریزانێك مه‌رجی تایبه‌تی هه‌بێت، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یه‌كسانن، هیچ یاریزانێك له سه‌رووی ئه‌وی دیكه‌وه نییه.
لەبارەی برایم دیاز، راهێنەری ئیسپانیا گوتی: قسه‌م له‌گه‌ڵ براهیم دیاز نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان بوو، ده‌كرا بانگهێشتی بكه‌ین، پێموایه هیچ راهێنه‌رێكی ئیسپانیا ئه‌وه‌نده‌ی من بانگهێشتی براهیم دیازی نه‌كردووه له هه‌ڵبژارده‌ی خوار 19 ساڵ و خوار 21 ساڵ، هه‌میشه له‌گه‌ڵم بووه، ئه‌و ئازاده یاریی بۆ چ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، له كۆتایی ده‌مه‌وێت بڵێم پێویسته هه‌موو یاریزانێك شانازی به یارییكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانییه‌وه بكات، پێویسته ئارام بگرێت و له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی بجه‌نگێت، زۆر یاریزانی باش هەبوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئارامیان نەگرتووە و نەیانتوانیوە خۆیان بگونجێنن دوورخراونەتەوە.