ئاستی بەکارهێنانی خۆراک لە مانگی رەمەزان بۆ دووهێندە بەرزدەبێتەوە

بازاڕەکان لە رەمەزاندا جمەیان دێت
بازاڕەکان لە رەمەزاندا جمەیان دێت

K24 - هەولێر:

توێژینەوە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی مانگی رەمەزان مانگی بەرۆژووبوونە، قەبارەی بەکارهێنانی خۆراک بە 50% بۆ 100% بەرزدەبێتەوە.

ئامارەکانی دامەزراوەی ئێچ ئێڵ بی دەریدەخەن مانگی رەمەزان تایبەتمەندە بە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمداری بە 35% بۆ 50% ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی کاتەکانی کارکردن و کەمبوونەوەی تەرکیز.

بە گوێرەی ئامارەکان، بڕی خواردن و خواردنەوە لە کاتی رۆژووشکاندنەوە تاوەکو بانگی بەیانی ئاستی ئاسایی خۆی تێدەپەڕێنێت، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن 83%ـی خێزانەکان کولتووری خواردنیان دەگۆڕێت و جۆری خواردنی سەر سفرەکانیان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

هاوکات قەبارەی تاکفرۆشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا واتە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرینە مسڵومانن، تەنها ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی پێش خۆی قەبارەکە کەمیکردووە ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. لە بەرامبەردا، لە ماوەی ساڵانی 2020 تا 2023 قەبارەی کڕینی تاکفرۆشی بە رێژەی 45% بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک: هەموو ساڵێک لە مانگی رەمەزاندا بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵی پێشوو قەبارەی کڕینی کاڵا و پێداویسییەکان بەرێژەی 15% بەرزدەبێتەوە.

0