کارمەندێکی پۆلیسی سەڵاحەددین لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

وێنەی کوژراوەکە
وێنەی کوژراوەکە

K24 – کەرکووک:

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکووك، کارمەندێکی پۆلیسی سەڵاحەددین بەناوی "موعتەز عەبدلوەهاب" کە دانیشتووی گەڕەکی دۆمیز لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک کوژرا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەسێک چووەتە پێش دەرگای ئەو کارمەندەی پۆلیس و چەند جارێک جۆزەی کارەبای هەڵداوەتەوە و لەو کاتەدا ئەو کارمەندەی پۆلیس هاتووەتە دەرەوە و راستەخۆ بە فیشەک کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی، رووداوەکە تیرۆرستی نییە و پەیوەندی بە کێشەی ئەو کەسە و ئەو کارمەندەی پۆلیسەوە هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کوژراوەکە کوڕی بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمان بەگە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامە و دەستگیرکردنی تەقەکەرەوە رانەگەیەندراوە.