سبەی دادگای فیدراڵی لەبارەی گرانی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازیی په‌رله‌مانی عێراق لە بارەی گرانی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان، سبەی دادگای فیدراڵی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، سبه‌ی (چوارشه‌ممه 13ـی ئاداری 2024)، دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار نه‌هرۆ رواندزی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی گرانی نرخی نه‌وتی سپی له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی كاری دادگای فیدراڵی عێراق، سبه‌ی دانیشتنه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت.
سكاڵاكه‌ی په‌رله‌مانتار نه‌هرۆ رواندزی له دژی هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عێراقه.
په‌رله‌مانتار نه‌هرۆ رواندزی دژی جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری ژماره (23726)ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سكاڵای تۆماركردووه، كه تایبه‌ت بوو به هه‌رزانكردنی نه‌وتی سپی له هه‌رێمی كوردستان (له 500 دیناره‌وه بۆ 250 دینار).
سكاڵاكار داوا ده‌كات پره‌نسیپی یه‌كسانی بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، هه‌روه‌ك له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وه‌ك یه‌ك پێڕه‌و بكرێت.
سكاڵاكه‌ی نه‌هرۆ رواندزی له به‌رواری 4/3/ 2024 جارێك دواخراوه، سبه‌ی دانیشتنه‌كه دووباره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.