دوره‌ید عنزى: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستانن

دوره‌ید عنزى، شارەزای ئابووری
دوره‌ید عنزى، شارەزای ئابووری

K24 – هەولێر:

شارەزایەکی ئابووری، رایدەگەیەنێت؛ پێویستە هەولێر و بەغدا رێکبکەون و کێشەکانیان چارەسەربکەن و چیتر مووچەخۆران هەرێمی کوردستان باجەکەی نەدەن. هاوکات گوتیشی: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستانن.

دوره‌ید عنزى، شارەزای ئابووری، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 رایگەیاند، ئەگەر زووتر لایەنەکان رێککەوتبووان کار نەدەگەیشتە ئەوەی بڕیارەکان لەلایەن دادگای فیدراڵی یەکلاییبکرێنەوە، هەولێر و بەغدا پێوسیتیان بە یەکدیە و پێویستە رێککەوتنەکانی نێوانیان جێبەجێ بکەن.

ئەو شارەزاییەی ئابووری راشیگەیاند، دژایەتی زیاتر لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت ئەوا کێشەکە قوڵتر دەبێت و چارەسەر نابێت، بۆیە دەبێت هەردوولایان رێکبکەون و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

دوره‌ید عنزى، ئاماژەی بەوەدا، بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستی بە دادگای فیدراڵی نییە، هەروەها دادگاکە بڕیارەکانی دژی هەرێمی کوردستانە.

ئەو شارەزاییەی ئابووری، دەڵێت: ناکرێت بە شێویەکەی نەرێنی مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆران بکرێت، ناکرێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان جیاوازیان هەبێت لەگەڵ مووچەخۆرانی فیدراڵی، دەبێت هەردوولایان پێکەوە مووچە وەربگرن، نابێت جیاوازی لەنێوانیاندا بکرێت. گوتیشی: دەبێت لە رێگەی دانوستانەوە کێشەی مووچە کۆتایی پێبهێندرێت.