ئیخلاس دلێمی: هەرێمی کوردستان بەخوێن درووستبووە نابێت وەکو قەزایەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت

K24 – هەولێر

 جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی دەستوورە، هەرێمی کوردستان هەرێمی فیدراڵییە نەک بەشێک لە یەکەی ئیداری.

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی دەستوورە، هەرێمی کوردستان هەرێمی فیدراڵییە نەک بەشێک لە یەکەی ئیداری.

دلێمی گوتیشی: هەرێمی کوردستان بە رێژەی لە سەدا 40، خۆجێی مووچەی فەرمانبەرانی کردووە، هەروەها رێککەوتن هەبوو کە ئەو خۆجێێ کردنە لەبانک و لە بانکی ناوەندیش هەیە، ئەمەش نەک تەنها لەلایەن حکومەت بەڵکو لەلایەن گەلەوە رەت دەکرێتەوە، چونکە ئەو هەرێمە بە خوێن و بە قوربانیدان دروستبووە، نابێت تۆ وەکو قەزایەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.

پەرلەمانتارەکە باسی لەوەشکرد، وەزیری دارایی عێراق دەڵێت دەبێت مووچەخۆران خۆجێی (تەوتیین) بکرێن لە بانکەکانی عێراق، کە پێم وایە ئەوە زۆر قورسە.

دلێمی دەڵێت: خەڵکی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە لەسەر حکومەتی فیدراڵی، چونکە نەوتی هەرێمی کوردستانیان راگرتووە، دواتر گوتیان داهاتی نەوتی نانەوتیمان پێبدەن ئێمەش مووچەتان پێدەدەین، دوتار حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بووە.