دیندار زێباری: هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگە لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان

K24 – هەولێر:

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکات، ھەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی خۆی دەكات لە چوارچێوەی شاندەكانی عێراق بۆ پێداچوونەوەی وەرزی لە جێبەجێكردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان.

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ھەرێمی كوردستان بەشێكی گرنگ بووە لە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بۆ پێداچوونەوەی دەسەڵات لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی كوردستان.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەی بەوەدا، ھەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی خۆی دەكات لە چوارچێوەی شاندەكانی عێراق بۆ پێداچوونەوەی وەرزی لە جێبەجێكردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان.