لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 700 فەردە ئاردی ماوە بەسەرچوودا گیرا
K24 – هەولێر:
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک، دەست بەسەر زیاتر لە 700 فهرده ئاردی ماوە بەسەرچوودا گیرا.
لەوبارەیەوە دکتۆر توانا فەرهاد بەرێوەبەری چاودێری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو شوێنەی تێیدا دەستییان بەسەر ئاردی ماوه بهسهرچوودا گیراوه، کارگەی هەویرکاری و شیرنەمەنی دروست کردن بووه و جیاواز لەوەی زۆربەی فەردە ئاردەکان مانگێک زیاتر بەسەر وادەی بەسەرچوونییان تێپەڕیوە.
ههروهها گوتیشی: "بەشێکی دیکەیان هیچ جۆرە لۆگۆیەک و بەرواری بەسەرچوونییان پێوەنەبووە و تەندروست و یاسایی نەبوون".
پێشتریش دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رایگهیاندبوو، ژمارەی پێوانەی نرخی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان، لە کانوونی دووەمی 2023 بەراورد بە کانوونی یەکەمی 2024 لە هەرێمی کوردستان 7% بەرزبووەتەوە.